بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.6 پله‌ی ریخته‌ر له چه‌ند شارێكی ئێرانی دا‌و له به‌غداو واست و دیاله و هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ستی پێكرا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی تۆماركردنی بوومه‌له‌رزه‌ی ئێران رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.6 پله‌ی ریخته‌ر له سنووره‌كانی پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان روویداوه و نزیكترین شاره‌كانیش به بوومه‌له‌رزه‌كه سوومار و گیلانی رۆژئاوا بووه له پارێزگای كرماشان و زه‌رنه بووه له پارێزگای ئیلام.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه فازڵ ئیبراهیم ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ستی پێكراوه‌و هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له پارێزگاكانی ئیلام ، كرماشان و سنه بوومه‌له‌رزه روویداوه. هه‌روه‌ها له پارێزگاكانی عێراق وه‌ك به‌غدا ، واست و دیاله هه‌ستی پێكراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.