Erbil 4°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 08:17

سه‌ردانی سێ لایه‌نه‌که‌ بۆ به‌غدا بازرگانیکردن بوو به‌ هه‌ستی خه‌ڵکی کوردستان

كورد تا ئاوا په‌رته‌وازه‌ بێت هیچ ده‌سكه‌وتی نابێت
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ده‌بێت شاندی حكومه‌ت بچێته‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن نه‌ك شاندی ئۆپۆزسیۆن یا شاندی چه‌ند حیزبێك كه‌ بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بازرگانی به‌ هه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.

خه‌سرۆ گۆران،  ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی له‌ سه‌ردانی شاندی سێ لایه‌نه‌كه‌ گرت بۆ به‌غدا و ڕایگه‌یاند: شاندی سێ لایه‌نه‌كه‌ هه‌ر له‌خۆیانه‌وه‌ سه‌ردانی به‌غدادیان كرد، به‌ڕای من چوونی شاندی ئه‌و سێ حیزبه‌ بۆ به‌غدا  (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ڕه‌وتی به‌رهه‌م ساڵح) هیچی له‌ بابه‌ته‌كه‌ نه‌گۆڕی، هیچ شتێك نه‌كراوه‌ كه‌ بڵێین ئه‌مه‌ گۆڕانكاریه‌ له‌ سیاسه‌تی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێم، تا ئێستا فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه‌، مووچه‌ نه‌نێردراوه‌، ڕێژه‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ ته‌نانه‌ت فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانیش له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق نه‌یانتوانی قه‌ناعه‌ت به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی بكه‌ن یا به‌ په‌رله‌مانتاری عێراقی تر بكه‌ن كه‌ ڕێژه‌كه‌ وه‌ك خۆی لێبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چوونی ئه‌و شانده‌ بۆ به‌غدا هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه‌ وه‌ چوونی هه‌ر شاندێكی حیزبی بۆ به‌غدا هیچ ده‌سكه‌وتێكی نابێت وه‌ ئه‌مه‌ شتێكی زۆر خراپ و خه‌ته‌ره‌.

خه‌سرۆ گۆران سه‌ردانی شانده‌كه‌ی به‌ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ناوبرد و گوتی: ده‌بێت شاندی حكومه‌ت بچێته‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن نه‌ك شاندی ئۆپۆزسیۆن یا شاندی چه‌ند حیزبێك كه‌ بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بازرگانی به‌ هه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ی ئێستای كوردستان كه‌بێ كاری و بێ موچه‌یی هه‌یه‌.

گوتیشی: كورد تا ئاوا په‌رته‌وازه‌ بێت هیچ ده‌سكه‌وتمان نابێت، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه‌ له‌ پێشوتردا به‌هۆی یه‌كگرتووی كورد بووه‌.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی دیموكراسی سه‌ردانی به‌غدایان كرد و جگه‌ له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان چاویان به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش كه‌وت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.