Erbil 2°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 07:06

مه‌لا به‌ختیار: کاک به‌رهه‌م بۆ دروستکردنی زانکۆی ئه‌مریکی 118 ملیۆن دۆلاری له‌ حکومه‌ت وه‌رگرتووه‌

یه‌ك جووت گۆره‌ویشی بۆ پێشمه‌رگه‌ ناردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ: زانكۆی ئه‌مریكی یه‌كێك له‌ پرۆژه‌ هه‌ره‌ باشه‌كان بوو كه‌ كاك به‌رهه‌م كردوویه‌تی، ئه‌ویش 118 ملیۆن دۆلاری له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌، ده‌شڵێ : نه‌ له‌ شاخ یه‌ك رۆژ پێشمه‌رگه‌ بووه‌. نه‌ یه‌ك جووت گۆره‌ویشی بۆ پێشمه‌رگه‌ ناردووه‌.

مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ رووداو راگه‌یاندووه‌: زانكۆی ئه‌مریكی یه‌كێك له‌ پرۆژه‌ هه‌ره‌ باشه‌كان بوو كه‌ كاك به‌رهه‌م كردوویه‌تی، ئه‌ویش 118 ملیۆن دۆلاری له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌.

ده‌شڵێ: هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌توانم بڵێم كه‌ كاك به‌رهه‌م له‌ هه‌ره‌ ماندووه‌كانی ئێمه‌ نه‌بوو. نه‌ له‌ شاخ یه‌ك رۆژ پێشمه‌رگه‌ بووه‌. نه‌ یه‌ك جووت گۆره‌ویشی بۆ پێشمه‌رگه‌ ناردووه‌، به‌ڵام كاك به‌رهه‌م كادرێكی ئێمه‌ بوو. یه‌كه‌مجار ساڵی 1984 كاك به‌رهه‌مم له‌ له‌نده‌ن ناسی، به‌رپرسی شانه‌ی یه‌كێتی بوو. كاك به‌رهه‌م به‌ قابلیه‌تی خۆی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ پێشینه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی نه‌بوو. كه‌ له‌ زیندانیش بووه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ نه‌دراوه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی كردووه‌، ئه‌وكات پێنجه‌می عێراق بووه‌. سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی تكریتی به‌ واسته‌ی باوكی له‌ زیندان ئازادی كردووه‌ و زه‌ماله‌ی وه‌رگرتووه‌ و چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

گوتیشی: هه‌تا راپه‌ڕین كاك به‌رهه‌م كادرێك بووه‌ له‌ كادیره‌كانی یه‌كێتی. به‌ڵام له‌وه‌ زیاتر یه‌كێتی و مام جه‌لال چی بۆ به‌رهه‌م بكه‌ن؟ نوێنه‌ری یه‌كێتی بوو له‌ ئه‌مریكا. له‌ سێ‌ كۆنگره‌ به‌ ته‌زكیه‌ ده‌رچووه‌. كاك به‌رهه‌م شایسته‌یی خۆی له‌ نێو یه‌كێتی به‌ زیاده‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.