Erbil 3°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:30

پارێزگاری که‌رکووک به‌ وه‌کاله‌ت: داعش 116 گوندی له‌ که‌رکووک تێکداوه‌

له‌ ساڵانی 2014 تا 2017
کوردستان TV
100%

راكان سه‌عید،  پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت، به‌ ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌: داعش له‌ ساڵانی 2014-2017، 116 گوندی له‌ كه‌ركووك ته‌ختی زه‌وی كردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: : هه‌زاران گوندنشین هێشتا له‌ناو ئه‌و چادرانه‌دا ده‌ژین كه‌ له‌ نزیك ناوه‌ندی شاری كه‌ركووك هه‌ڵدراون. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داعش زۆرترین زیانی پێگه‌یاندووه‌ باشووری كه‌ركووك بووه‌ كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو.

گوتیشی: گوندنشینان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵه‌كانیان. له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ژێرخانی گونده‌كانیان سه‌رله‌نوێ بنیاتنه‌ندرێته‌وه‌ كه‌ رووخاوه‌ ناتوانن بگه‌ڕینه‌وه‌. پێویستی به‌ پشتیوانی به‌ په‌له‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌ بۆ بنیاتنانه‌وه‌یان.

پێش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی كه‌ركوك كوردیان به‌ تێكدانی ئه‌و گوندانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرد، به‌ڵام ئێستاكه‌ پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت تێكدانی ئه‌و گوندانه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی چه‌كدارانی تێرۆریستی داعشه‌وه‌ .

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.