Erbil 22°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 20:24

ئەمڕۆ دووەمین دیداری لووتکەی ژنانی سەرکردە لەهەولێر بەڕێوەچوو

ژنانی سەركردە دیداری لووتكەی ساڵانە سازدەکەن
کوردستان TV
#7
100%


گرووپی ئاشتیی ژنان كە لە ژنانی سەركردەی زۆربەی حیزبەكانی كوردستان پێكهاتووە، دیداری لووتكەی ساڵانە سازدەکات له‌ دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان ده‌كرێت

گرووپی ئاشتی ژنانی سەرکردە لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا، دووەمین دیداری لووتکەی ژنانی سەرکردەی ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی "ئاشتی و تەبایی ناوخۆ، زامنی بەھێزکردنی پێگە و پاراستنی مافەکانی ژنانی کوردستانە" کە تیایدا پۆلێک ژن لە دەنگ و رەنگ و پلە و پایە جیاوازەکان بەشداری دیدارەکەن و ئامانج لەم دیدارەش زیاتر دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنانە لە بەشداریکردنییان لە پڕۆسەی سیاسیی و ئەکتیڤکردنی رۆڵی ژنان لە دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری و بەتایبەت نزیککردنەوەی پارتە سیاسییەکانی ھەرێم.


ژنانی بەشداربووی دیدارەکە لە رواڵەتدا دەنگ و رەنگی جیاواز، بەڵام لە ناوەڕۆکدا ھەمان مەبەستیان ھەیە ئەویش دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنانە لە کایەی سیاسییدا، بڕیاریشە دوای ئەم دیدارە لێژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ بەدواداچوونی راسپاردەکانی ئەم دیدارە. ئەندامێکی دەستەی گرووپی ئاشتی ژنانی سەرکردە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجیان دابینکردنی ئاشتی ناوخۆییە لە رێگای دۆزینەوەی میکانزمێک بۆ ئەم مەبەستە، ھاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە کە دەیانەویت پێگەی ژن بەرزتر بکەنەوە لە پڕۆسەی سیاسییدا.

بەشێک لە بەشداربووەکان ئەندامانی سەرکردایەتی پارتە سیاسییەکانی کوردستانن کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە ئێستا بە ھۆی ئەو بارودۆخەی ھەرێمی کوردستان، نەتوانرێت پارتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی باڵادا کۆببنەوە، بەڵام ژنان دەتوانن رۆڵیان ھەبێت و تەبایی ناوماڵی کورد دەستەبەر بکەن.

گرووپی ئاشتی ژنان لە کوردستان لە ساڵی 2011 دامەزراوە و ئەمە دووەمین دیدارە لە نێوان ژنانی سەرکردە و پەرلەمانتاران ئەنجامی دەدات و یەکەمین دیداریش ساڵی رابردوو ئەنجامیدا کە تیایدا توانیان کۆمەڵێک راسپاردە و بڕیاری گرنگ دەربکەن بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی لەسەر پێگەی ژنان ھەبێت لە پڕۆسەی سیاسییدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.