سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند تەشریعكردن و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەخانەنشینی و موچەو دەرماڵەو ئیمتیازاتەكان مافی موچەخۆرانی شایستەو رەسەن زامن دەكات .
ئامانج ڕەحیم لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، خۆشحاڵم سبەینێ پڕۆژە یاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان) لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.
گوتیشی:، بە تەشریعکردن و جێبەجێکردنی ئەو یاسایە (ناڕەوایی و نادادپەروەریی و فرە مووچەیی و بندیواریی و ناشایستەیی) لە لیستەکانی موچە و خانەنشینی نامێنێ و مافی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهید و موچە خۆر و خانەنشین و کەمئەندامی شایستە و ڕەسەن زامن دەکات کە زۆریان چەشت.
سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، خۆشحاڵی دهربڕی كه سبهینێ پڕۆژه یاسای "چاكسازی لهخانهنشینی و موچه و دهڕماڵه و ئیمتیازاتهكان" قۆناغێكی تر دهچێته پێشهوه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم یاسایە هیچ بیانو و بەهانەیەک بۆ پشتیوانیکردنی قبوڵ ناکات، چونکە پەیوەندی بە موچە و بژێوی خەڵکەوە هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچەدا بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.