Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:55

مانچسته‌ریونایتد سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی مان یو گه‌یشته‌ قۆناغی داهاتووی جامه‌كه‌.
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی جامی یه‌كێـتی ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و دیربی كاونتی رووبه‌رووی یه‌ك بونه‌وه‌و یاریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی شه‌یتانه‌ سووره‌كان به‌كۆتا هات به‌دوو گۆڵی خاوێن.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌درێژایی یاریه‌كه‌ هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون تا خوله‌كی هه‌شتاو چوار كاتێ شه‌یتانه‌ سووره‌كان به‌واژووی یاریزان جینسی لینگارد گۆڵی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا.

 دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ و له‌خوله‌كی كۆتایی یاریه‌كه‌ رۆمیلۆ لۆكاكۆ توانی گۆڵی دووه‌میش بۆ مانچسته‌ر یونایتد تۆمار بكاتوو براوه‌ی یاریه‌كه‌بن.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی مان یو گه‌یشته‌ قۆناغی داهاتووی جامه‌كه‌.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.