Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:46

عومان نازناوی جامی که‌نداوی برده‌وه‌

جامی كه‌نداوی بۆ دووه‌م جار له‌ مێژووی خۆی برده‌وه.
کوردستان TV
100%


هه‌ڵبژارده‌ی عومان بۆ دووه‌م جار له‌ مێژووی خۆی نازناوی جامی كه‌نداوی بۆ تۆپی پێ به‌ده‌ستهێنا، ڕكابه‌ریه‌كانی بیستوسێیه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو له‌ یاریگاكانی وڵاتی كوێت به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ یاری كۆتایشدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عومان و ئیمارات ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی عومان به‌ جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.

 له‌ هه‌رچوار گێمی یاسایی و زیادكراوی یاریه‌كه‌دا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، بۆیه‌ په‌نا برایه‌ به‌ر لێدانه‌كانی  یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ له‌ خالی سزا تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی عومان به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ چوار گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوی جامی كه‌نداوی بۆ دووه‌م جار له‌ مێژووی خۆی برده‌وه.

جێگای باسه‌ پێشتریش هه‌ڵبژارده‌ی عومان نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی دووهه‌زارونۆ به‌ده‌ستهێنابوو.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.