Erbil 11°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 08:36

زاخۆ میوانداری زه‌ورا ده‌کات

به‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ژده‌ خاڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه
کوردستان TV
100%


دوای وه‌ستانی یاریه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق بۆ پتر له‌ بیست ڕۆژ به‌هۆی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ جامی كه‌نداو، خوله‌كه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌و له‌ هه‌فته‌ی حه‌وته‌مدا.

كاتژمێر دوو و سیی خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی زاخۆ له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ میوانداری یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات.

یانه‌ی زاخۆ تاكه‌ نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق و له‌ كۆی شه‌ش یاری، سێ یه‌كسان بوونی هه‌یه‌و له‌ سێ یاریشدا دۆڕاوه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی سێ خاڵ له‌ پله‌ی نۆزده‌می ڕیزبه‌ند دێت.

 له‌و لاشه‌وه‌ زه‌ورا سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ر شه‌ش یاری خۆی له‌ خوله‌كه‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ژده‌ خاڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.