دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانی عومان و ئیمارات توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه یاری كۆتایی جامی كه‌نداوی بیست‌و سێیه‌مین كه ركابه‌ریه‌كانی له‌وڵاتی كوه‌یت به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌یانی هه‌ینی كاتژمێر هه‌شتی ئێواره به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده یاری كۆتایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه بیم فیربیك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عومان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند گومان له‌وه‌دا نیه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت ئه‌و یاریه یاری كۆتاییه له‌هه‌مان كاتیش‌دا یاری دێربیه.
هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی به‌بروای خۆم هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات له‌قۆناغی گرووپه‌كان هه‌ڵبژارده‌یه‌كی جێی سه‌رسورمان بوو ، به‌ڵام بۆ ئه‌و یاریه خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تمان هه‌یه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاما ژه‌ی بۆكرد له‌چوار یاری رابردوو ئاستی تیپه‌كانمان بۆ ده‌ركه‌وتووه و شێوازی پلانی تیپی به‌رامبه‌رمان نازانین، به‌ڵام یاریه‌كی چێژ به‌خش ده‌بێت و ئومێد ده‌خوازم به‌ئه‌نجامێكی باش ده‌ربچین.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌لبرتۆ زاكارۆنی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارت له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به‌وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه یاری كۆتایی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و تیپه‌كه‌مان ئاستی گه‌یشتۆته لوتكه، بۆیه پێشبینی یاریه‌كی به‌هێز ده‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر عومان، چونكه هه‌ردوو تیپ له‌یاریه‌كانی رابردوو ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.