نوێترین كتێبی نووسه‌ری به‌توانا كه‌ریم كاكه كه ڕۆمانه، به‌ناوی "ئه‌ستێره‌ی قه‌ڵاتێ" كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌رانی.
كه‌ریم كاكه ڕای گه‌یاند: ڕۆمانی ئه‌ستیره‌ی قه‌ڵاتێ له دووتوێی 122 لاپه‌ڕه و به قه‌باره‌ی بچووك و له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاپی كتێبی مێخه‌ك و له‌لایه‌ن كتێبخانه‌ی مێخه‌ك له شاری سۆران به ئه‌ژماری 500 دانه چاپ و بڵاو كراویه‌وه."
ئه‌و نووسه‌ره كورده ئاماژه‌ی له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ڕۆمانه‌كه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: به زمانی چیرۆك چتێ له دیرۆك ده‌گێڕێته‌وه، دیرۆكی كوشتن و غافڵكوژیی هه‌شت نۆ ده كه‌سایه‌تیی دیرۆكی، له كوڕی غه‌زاڵی چاو ئه‌ستێره‌وه یان بڵێین سمكۆی شكاكه‌وه دێ، به كاوێزاغا و كوڕی عه‌بابه‌یلێ (ئه‌حمه‌د موختار جاف) و شاعیری ئه‌ی ره‌قیب و كوڕه ئاڵا (ره‌مزی نافیع) و ئه‌وانه‌دا تێده‌په‌ڕێ و ده‌گاته‌وه ئه‌ستێره‌ی زه‌رد (مارگرێت جۆرج) و پیاوی ناو ئایه‌تان (عه‌بدوڵخالق مه‌عرووف)یشی تێدایه، جگه له‌وانه زۆری دیش، ئه‌گه‌ر بیخوێنییه‌وه له زاری پیری په‌نهانزان و ئه‌بوو نه‌جم و ژنی ئه‌ستێره‌دار و ئه‌وانیدیه‌وه ده‌بیستی.
كه‌ریم كاكه 10 كتێبی به زمانی كوردی چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بریتین له
رۆمانه‌كان:
1- خه‌وی پساوه‌ی قه‌ندیل.
2- دره‌ختی كه‌تناوه.
3- ماچی یه‌كه‌م.
4- كرێمستی.
5- ئه‌ستێره‌ی قه‌ڵاتێ.
بیره‌وه‌ری:
1- گوڵه‌ستێره‌كان كوژانه‌وه - كتێبی یه‌كه‌م.
2- كۆلان كۆلان گێڕانه‌وه - به‌رگی یه‌كه‌م.
سه‌فه‌رنامه:
1- دیده‌نی تاران.
2- به سێبه‌ری چیای قافه‌وه (نه‌بۆته كتێب)
شیعر:
1- كۆستنامه.
2- نیوه‌ی دنیا بۆ كچه‌كه‌م.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.