له ساڵی 2018دا، پێنج ئاسته‌نگی جددی رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه، دیارترینیشیان په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه‌ی گه‌نده‌ڵییه له وڵات‌دا.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی زۆربه‌ی عێراقییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ، كه رووبه‌ڕووی حكوومه‌ت ده‌بێته‌وه له ساڵی 2018، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه، كه سه‌رتاپای حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی گرتووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش كردووه كه ره‌گوڕیشه‌ی گه‌نده‌ڵی هی زۆر پێش ساڵی 2003یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی ئابووری به‌سه‌ر عێراق، دوای داگیركردنی كوه‌یت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه یهیوهندییهكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به یه‌كێكی دیكه له‌و ئاسته‌نگانه وه‌سفكردووه، به تایبه‌تیش كه له دوای ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه و په‌یوه‌ندییه‌كان پێویستییان به دووباره داڕشتنه‌وه هه‌یه.
وه‌ك له رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه : ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بوونه، یه‌كێكی دیكه‌یه له ئاسته‌نگه‌كان و به‌رۆكی به‌غدا ده‌گرێت، به‌تایبه‌تیش له‌و كاته‌ی ئێستا كه قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی و كورتهێنانی بودجه‌ی 2018 به بڕی 13 تریلیۆن دینار رووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، یه‌كێكی دیكه له‌و ئاسته‌نگانه، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی عێراق ته‌نها 5 مانگی ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا- حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ڵینی داوه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی ئه‌نجامبدرێت.
داماڵینی چه‌كیش له پارێزگاكانی عێراق، ئاسته‌نگێكی دیكه‌یه رووبه‌ڕووی وڵات ده‌بێته‌وه، كه ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو كه‌وتووه‌ته ده‌ست هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.