سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له سێیه‌مین ئاماژه‌ی خۆیدا بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران، ره‌خنه‌ی له‌وه گرت كه رێبه‌رانی ئێران هێله‌كانی ئینته‌رنێتیان پچڕاندووه و رێگرییان كردووه له ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاووڵاتییانی ئێرانی به زانیاریی ئازاد.
دۆناڵد ترامپ رۆژی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی نووسیی: ئێران كه سه‌ره‌كیترین حكومه‌تی پشتیوانی تیرۆریسمه، له هه‌ر كاتژمێرێكدا به چه‌ندین شێواز مافی مرۆڤی پێشێل ده‌كات، وه ئێستاش هێله‌كانی ئینته‌رنێتی پچڕاندووه تا رێگه بگرێت له‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئێرانی ده‌ستیان به زانیاریی ئازاد بگات.
سێیه‌مین هه‌ڵوێستی ترامپ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران له‌كاتێكدایه كه خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران له چواره‌مین رۆژدا درێژه‌ی هه‌بووه و ئاڵۆزییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان له ناوخۆی ئێران‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.