Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:03

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 200 خۆپیشانده‌ریان له‌ تاران ده‌ستگیرکرد

خۆپیشاندان زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی شاری تارانی پایته‌ختی ئێران، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ٢٠٠ كه‌س ده‌ستگیر كران.

عه‌لی ئه‌سغه‌ر نه‌سربه‌خت، جێگری پارێزگاری تاران، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ILNAی كرێكارانی ئێران رایگه‌یاند: دوێنێ ٢٠٠ كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كان شاری تاران ده‌ستگیر كراون.

نه‌سربه‌خت راشیگه‌یاند: به‌شێك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ بۆ به‌رده‌م داواكاری گشتی گواستراونه‌ته‌وه‌ و به‌شێكیان ئازاد كراون.

ناوبراو راشیگه‌یاند كه‌ ٤٠ كه‌س كه‌ پێشبینی ده‌كرێ سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كانیان كربێت، ده‌ستگیر كراون.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ هۆی خراپی بژێوی ژیان و ره‌وشی ئابووری، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ شاره‌كانی مه‌شهه‌د و كاشمر باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران ده‌ستی پێكردبوو و دواتر ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.