Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 18:01

حه‌شدی شه‌عبی: داعش به‌ پلانێکی نوێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

ده‌ستییان كردووه‌ به‌ تیرۆكردن و هه‌ندێك هێرشی سنووردار
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی داعش به‌ پلانێكی نوێ و له‌ رێگای هێرشی سنووردارو شانه‌ نوستووه‌كانییه‌وه‌ گه‌راونه‌ته‌وه‌ ده‌وره‌به‌ری ناوچه‌كانی باكووری دیاله‌و حه‌ویجه‌و گونده‌كانی ئه‌نبار.

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوو چه‌كدارانی داعش له‌ رێگای شانه‌ نووستووه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستییان كردووه‌ به‌ تیرۆكردن و هه‌ندێك هێرشی سنووردار ، به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی باكووری دیاله‌و حه‌ویجه‌و گونده‌كانی ئه‌نبار.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌بار مه‌عموری، فه‌رمانده‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: چه‌كدارانی داعش له‌ حه‌وزی حه‌مرین ده‌ستیان كردووه‌ به‌ له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ دژ به‌ئه‌وانن.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و پلانه‌ تازه‌ییه‌ی داعش زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و پلانه‌یه‌ كه‌ كاتی خۆی رێكخراوی قاعیده‌ له‌ ساڵی 2006 گرتیه‌به‌ر.

گوتیشی: چه‌كدارانی داعش له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ندێك كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌كه‌یان له‌ سنووری ناحییه‌كانی جه‌باره‌و جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په‌ كرده‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌: حه‌یاتی له‌نده‌نی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.