Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:35

ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان :دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ته‌کنیکی و سیاسیی ده‌بێت

هه‌نگاوی باش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ته‌كنیكی و سیاسیی ده‌بێت و هه‌ندێك هه‌نگاوی باشیش هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و كرانه‌وه‌ی وڵاتان به‌ رووی هه‌رێمی كوردستاندا.

فه‌رسه‌ت سۆفی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: به‌رده‌وام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیووه‌ بۆ دانوستان و حكوومه‌تی عێراق تا ئێستاش ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی تێدا نییه‌، به‌ڵام لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی جۆرێك له‌ قسه‌كردنی جیاوازمان بینی. دیاره‌ ئێستا به‌ نیازن دانوستانه‌كان بكه‌نه‌ دوو به‌ش، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستا دانوستانی ته‌كنیكی ده‌ست پێ بكات له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پاشان دانوستانه‌ سیاسییه‌كان ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت له‌ جووڵه‌ی سوپا و داخستنی خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ و دانپێدانه‌نان به‌ دۆخی یاسایی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌ و كۆمه‌ڵیك شتی دیكه‌ی نایاسایی، بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ دانوستان دروست بێت ئه‌وا پێویسته‌ ئه‌و ئیجرائاته‌ ناده‌ستووری و نایاساییانه‌ی حكوومه‌تی عێراق بوه‌ستێت و فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ندێك هه‌نگاوی باش هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و كرانه‌وه‌ی وڵاتان به‌ رووی هه‌رێمی كوردستاندا و ئێستاش له‌ ئاماده‌كاری ئه‌وه‌ین كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ین و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.