Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:24

کیسوکی به‌شداری کارێکی خێرخوازی ده‌کات

كیسوكی هۆندا له‌ریزی یانه‌ی باشوكای مه‌كسیكی یاری ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ژاپۆنی كیسوكی هۆندا بهشداری یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانی خێرخوازی بۆ مه‌كسیك كرد كه‌ له‌شاری شیبای وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدرا

كیسوكی هۆندا له‌ریزی یانه‌ی باشوكای مه‌كسیكی یاری ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌ وڵاته‌كه‌ی و له‌شاری شیباش به‌شداری كارێكی خێرخوازی كرد.

كیسوكی به‌شداری یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتر له‌ نه‌وه‌د مناڵی لێقه‌وماو هه‌ژارانی مه‌كسیكی كرد.

ئه‌مه‌و مناڵه‌كان به‌درێسێك كه‌ هه‌ڵگری ناوی كیسوكی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره‌ ژاپۆنیه‌ یه‌كه‌ی مه‌شقیان ئه‌نجام دا كه‌ ئامانج لێی یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزی مانگی ئه‌یلولی رابردوو بوو كه‌ وڵاتی مه‌كسیكی گرته‌وه‌.

پێویسته‌ بوترێت هۆندای یاریزانی ئه‌ی سی میلان بوو دواتر په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی باشوكا كردو له‌رابردووش یاری بۆ هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی سیسكا مۆسكۆ و فینلۆی هۆله‌ندی و ناگۆیا گرامبۆسی ژاپۆنی ئه‌نجام داوه‌. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.