Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 07:24

یه‌کگرتوو به‌ مه‌رج له‌ حکومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌

ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی سلێمانی یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانه‌
کوردستان TV
#7
100%

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ مانه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مه‌رجێكی داناوه‌.

هادی عه‌لی، وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ مه‌رج له‌ حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌و 15 ی كانوونی دووه‌می ساڵی نوێی بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی بۆ حكومه‌ت داناوه‌.

مه‌رجه‌كانی یه‌كگرتوو بۆ مانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بریتییه‌ له‌ ئازادكردنی سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی سلێمانی .

هه‌روه‌ها داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌ باڵاكان ده‌كات و داواشده‌كات لیژنه‌یه‌ك له‌باره‌ی رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو پێكبهێنرێت، له‌ هه‌مانكاتیشدا داوا ده‌كات تۆماری ده‌نگده‌ران نوێبكرێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.