Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:43

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید دووچاری یه‌که‌م دۆڕان هات

به‌ بردنه‌وه‌ی ڤالێنسیا له‌یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌وا ئه‌تله‌تكیۆ خانه‌یه‌ك بۆ دواوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دواوه‌.
کوردستان TV
100%


له ‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می خولی ئیسپانیا یانه‌ی ئیسپانیۆل له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی كرد.

 به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كه‌ ئه‌تله‌تیكۆ چاوی له‌به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رشلۆنه‌ی پێشه‌نگ خۆی نزیك بكاته‌وه‌.

گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌و گێمه‌ به‌بێ گۆڵ به‌كۆتا هات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ هێرشه‌كانی هه‌ردوولا درێژه‌ی هه‌بوو.

له‌ دوایین خوله‌كی یاریه‌كه‌و به‌ر له‌ لێدانی فیكه‌ی ناوبژیوان، یاریزان سێرخیۆ گارسیا توانی تاكه‌ گۆڵی ئیسپانیۆل تۆماربكات.

به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌ شكستی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌كۆتاهات و ئیسپانیۆلیش كۆی خاڵه‌كانی كرده‌ 20 خاڵ و له‌خانه‌ی چوارده‌هه‌م دێـت.

 هه‌رچی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌ ئه‌وا به‌ 36خاڵ له‌پله‌ی دووه‌م دێت و به‌ بردنه‌وه‌ی ڤالێنسیا له‌یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌وا ئه‌تله‌تكیۆ خانه‌یه‌ك بۆ دواوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دواوه‌. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.