Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:31

موسڵ به‌ 2 ملیارو 2 سه‌د ملیۆن دۆلار له‌ده‌ستی داعش ده‌رهێنرا

موسڵ له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مریكا دوو ملیارو دووسه‌د ملیۆن دۆلاری بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ خه‌رج كرد، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش ده‌ربهێنرێت.

برێت مه‌كگۆرت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند: له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆلكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ دوو ملیارو دووسه‌د ملیۆن دۆلار ته‌رخانكرا، تا توانرا شاره‌كه‌ له‌ ده‌ست چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ده‌ربهێنرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو.

دوای كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ، شاره‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی وێران بووه‌و ئاواره‌یه‌كی زۆریش روویان له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و تا ئێستا نه‌گه‌راونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ پێویستی به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌، حكومه‌تی عێراقیش له‌به‌رامبه‌ر ئاواره‌كانی شاره‌كه‌ بێ باكه‌ و ئاوه‌دانی ناكاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتووانی موسڵ سوننه‌ مه‌زهه‌بن و حكومه‌تی به‌غداش قه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی زۆری له‌سه‌ر كه‌ڵكه‌بووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.