Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:35

عەبادی رێگری ده‌کات له‌ گه‌یاندنی هاوکاری بۆ پێشمه‌رگه‌

ئێستا ئه‌و كاروانه‌ لە یەکێک لە کۆگاکانی چەک لە شاری مۆنتێریال ئامادەکراون
عەبادی رێگری ده‌كات له‌ گه‌یاندنی هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه‌
کوردستان TV
100%

هارجات ساجان وەزیری بەرگری کەنەدا رایگەیاند، کەنەدا کاروانێکی هاوکاری سەربازی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە به‌ڵام حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێگری لە گەیاندنی ئەو کاروانە بۆ دەستی پێشمەرگە دەکات.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ ئێستا ئه‌و كاروانه‌ لە یەکێک لە کۆگاکانی چەک لە شاری مۆنتێریال ئامادەکراون و به‌هاى ئه‌و كاروانه‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌ دەگاتە بڕی 10 ملیۆن دۆلار.


له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری کەنەدا دووپاتیدەکرده‌وه‌ كه‌ بەغدا ئامادەنییە رێککەوتنێک لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە واژوو بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.