Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:26

ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌که‌ کرد

مانچسته‌ریونایتد نه‌یتوانی پارێزگاری له‌ نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بكات
کوردستان TV
100%


یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی جامی یه‌كگرتووی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را، دووچاری دۆڕانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو هات و ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كرد.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ گۆڵێك به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ به‌ یانه‌ی بریستۆل سیتی پله‌ یه‌كی میوانداری دۆرا، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ.

 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاویه‌كدا، یاریزان جۆی بریان گۆڵێكی بۆ بریستۆل سیتی تۆماركرد، دوای حه‌وت خوله‌كی دیكه‌ش، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئه‌ستێره‌ی مان یونایتد گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانی به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ستهێنا.

له‌ دوایین خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریشدا، یاریزان كۆرێی سمیس گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بریستۆل سیتی تۆماركردو تیپه‌كه‌ی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌راو له‌م قۆناغه‌شدا بریستۆل سیتی ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌رسیتی ده‌بێته‌وه، مانچسته‌ریونایتدیش نه‌یتوانی پارێزگاری له‌ نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بكات.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.