Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:50

ماڵپه‌ری "غه‌د پرێس": له‌سه‌ر فه‌رمانی عه‌بادی پۆلیسی فیدراڵی ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌کرێت

"غه‌د پرێس": له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا هێزه‌كانی عێراق بۆ پاراستنی گیانی خۆپێشانده‌ران ده‌جوڵێنرێت
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ری "غه‌د پرێس" له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد" له‌سه‌ر فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هێزێكی به‌ناو پۆلیسی فیدراڵی ره‌وانه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گیانی هاوڵاتیانی خۆپێشانده‌ر بپارێزرێت، فه‌رمانه‌كه‌ش له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێت”.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یی ماڵپه‌ری "غه‌دپرێس"، فه‌رمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی دراوه‌، هێزی عێراقی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت، چونكه‌ فه‌رمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقه‌وه‌یه‌، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا هێزه‌كانی عێراق بۆ پاراستنی گیانی خۆپێشانده‌ره‌كان ده‌جوڵێنرێت”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی "غه‌دپرێس" هێزه‌كه‌ی كه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌نێردرێت، له‌لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی پشتیوانی ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌كه‌ش ده‌لێت”مەبەستی ناردنی هێزەكە بۆ پاراستنی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوەوە، ئاڵۆزی دروستبووە”.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ به‌پێى هه‌والێكى ترى "غه‌دپرێس" سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكراى كرد، به‌ فه‌رمانى حه‌یده‌ر عه‌بادى فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق، فیرقه‌ى بژارده‌ له‌ پۆلیسی فیدڕاڵى به‌ فڕۆكه‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌ بۆ داگیركردنى كوردستان”له‌كاتى پێویستدا”.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌، دوێنێ سێشه‌ممه‌ 19/ 12/ 2017 ئاشكراى كرد، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، فه‌رمانی كردووه‌، به‌ فیرقه‌ى بژارده‌ له‌ ته‌واوى ئاماده‌باشیدا بن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى پێویستدا، به‌ره‌وه‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان جووڵه‌یان پێبكرێت به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاسایشی هاوولاتیان.  

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى بۆ میدیاكانى عێراق خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ فه‌رمانكراوه‌ 8 كۆپته‌رى جه‌نگیی جۆرى می 35 و میى 34 له‌ بنكه‌ى كه‌یوان و حوڕییه‌ له‌ كه‌ركووك، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاماده‌ بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.