له قۆناخی 16 ی كاسی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی" ماینز "دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی شتوتگارت به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك توانی خۆی بگهیێنێه یارییه‌كانی قۆناخی چوار.
نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه به سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی شتوتگارت به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به كۆتا هات كه یاریزان "كریستیان گیتنهری" له خوله‌كی 42 تۆماری كرد.
له نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ی ماینز توانی به ته‌واوی یارییه‌كه كۆنترۆڵ بكات ،له ئه‌نجامی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ سه‌ر یانه‌ی به‌رامبه‌ر توانی 3 گۆڵ تۆمار بكات.
له خوله‌كی 62 یاریزان "ئیم‌یل برگرینی " گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد،له خوله‌كی 71 یاریزان " گیدۆ دیالۆی" گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی ماینز به‌ده‌ستهێنا و له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه‌ش "سوات سیردار" گۆڵی سێیم كۆتایی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
جێی باسه بریاره ئه‌مشه‌و 4 یاری ئه‌نجامبدرێت كه گرنگترین و به‌هێزترینیان یاری نێوان یانه‌ی "برۆسیا دۆرتمۆند" ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووه له‌گه‌ڵ یانه‌ی "بایرن میونشن"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.