حكوومه‌تی عێراق بڕی ٧٠٢ ملیار و ٦٨٤ ملیۆن و ٥٢٤ هه‌زار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چوار ساڵی رابردوو لا ماوه.
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئابووری و به‌رهه‌مهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند : كۆی گشتی بڕه پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم بۆ چوار ساڵی رابردوو كه لای حكوومه‌تی عێراقه و نه‌یداوه ٧٠٢ ملیار و ٦٨٤ ملیۆن ٥٢٤ هه‌زار دیناره.
گوتیشی: حكوومه‌تی عێراق به نیاز نییه ئه‌و پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بدات، داوامان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه كه جیاوازی له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن و پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران به یه‌كسانی بنێرن، كه‌چی ئه‌و وه‌ڵام و كرداره‌مان وه‌رنه‌گرت كه خۆمان و جووتیارانی هه‌رێم چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.