Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:08

رۆژنامه‌یه‌کی سعودی: عه‌بادی کار بۆ رووخاندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

عه‌بادی نیازی نییه‌ گفتوگۆ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات
کوردستان TV
#7
100%

رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی رایده‌گه‌ێنێ، له‌ ئێستادا حه‌یده‌ر عه‌بادی كار بۆ رووخاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .

رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی له‌ سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاوتوێی چه‌ند ئه‌گه‌رێك بۆ داخستنی دۆسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌وانه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێناانی حكومه‌تێكی نوێ به‌ پێی مادده‌ی 78 له‌ ده‌ستووری عێراق.

هه‌روه‌ها رۆژناكه‌مه‌ ئاماژه‌ی به‌ وته‌كانی حه‌كه‌م قه‌به‌لی، په‌رله‌مانتار له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كردووه‌، كه‌ ناوبراو داوای له‌ به‌غدا كردووه‌ هێز ره‌وانه‌ بكات و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێ.

ده‌شڵێ، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به‌ رووخاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

هه‌روه‌ها قه‌به‌لی داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كردووه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان نه‌كات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.