كارگێڕی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان له رانیه رایگه‌یاند، دوای هه‌وڵه‌كانی خۆپیشانده‌ران بۆ هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای لق، بۆ به‌لاوه‌نانی ده‌ره‌نجامی نه‌خوازراو، باره‌گاكه‌یان چۆڵكرد، به‌ڵام دوای چۆڵكردنی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنرا.
عومه‌ر خدر كارگێڕی لقی 11ی پارتی له رانیه ڕاگەیاند چەندان كەس لە خۆپێشاندەرانی ئەمڕۆی ڕانیە هێرشیان كردووەتە سەر لقی 11ی پارتی و سووتاندوویانە.
سەرچاوەكە ڕوونی كردەوە كە لە ترسی گیانی خۆیان پاسەوانانی لقەكە كشاونەتەوە و دواتر خۆپیشاندەران بارەگەكەیان سووتان.
ئەوە لە كاتێكدایە، كە چەندان بارەگەی تری پارتی و چه‌ندین باره‌گای حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان و باڵه‌خانه‌ی حكوومی لە دوێنێوە سووتێنراوە و چەند كەسێكیش لە پاسەوانی بارەگەكان بریندار كراون.
ئەو خۆپیشاندانەی لە سلێمانی لەژێر ناوی مەدەنی دەستی پێ كردووە تا دێ گرژی زیاتر دروست دەكات و هاووڵاتییانیش سڤیلیش تێدا دەبنە قوربانی كە بەپێی دوایین ئامار تەنیا لە ڕانیە 80 كەس بریندار بوون و پێنج كەسیش كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.