Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:34

گۆرانییه‌کی عه‌دنان که‌ریم ده‌ڵێته‌وه‌

زیاتر له‌ چوار هه‌زار و 500 كه‌س بینه‌ری ڤیدیۆكه‌ بوونه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی كورد " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " گۆرانییه‌كی گۆرانیبێژی ناسراوی كرد" عه‌دنان كه‌ریم " ده‌ڵێته‌وه‌ و له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌ خۆی ،له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبووك" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ ئاهه‌نگێكدا گۆرانییه‌كی "عه‌دنان كه‌ریم " ده‌ڵێته‌وه‌ .

له‌و كاته‌وه‌ی ناوبراو ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ 24 كاتژمێر ،زیاتر له‌ چوار هه‌زار و 500 كه‌س بینه‌ری ڤیدیۆكه‌ بوونه‌ ، له‌ رێگه‌ی كۆمێنته‌وه‌ ده‌ستخۆشیان لێكردووه‌ و له‌ كۆمێنته‌كانیان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ گۆتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.