له شارۆچكه‌ی كفری په‌لاماری باره‌گاكانی حزبی و حكوومی دراوه، به‌ڵام ته‌نها باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ره‌ی توركمانی سووتێنراون .
ئایدن مه‌عروف، پهرلهمانتارو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی رایگه‌یاند :له ئیستادا ره‌وشی سیاسیی و دارایی هه‌رێمی كوردستان خراپه و ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه و رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان ره‌وشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، هاوكات ده‌بێت هه‌موومان به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانیی هه‌ڵگرین كه به‌داخه‌وه له‌م دوو رۆژه‌ی رابردوو ئه‌م خۆپێشاندانانه له شاری سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری روویاندا و گرژی و ئاڵۆزی لێكهوتهوه.
هه‌روه‌ها گوتی: پشتگیری له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ین، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه و دوور له توندوتیژی، ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌یبینین هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین كه چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی له پشت ئه‌و خۆپێشاندانه‌یه و ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه بقۆزنه‌وه و خۆپیشانده‌ران په‌لاماری باره‌گای حزبی و حكوومی بده‌ن.
گوتیشی: به‌داخه‌وه ئێستا له سلێمانی و كفری و كه‌لاردا و له پاڵ ئه‌م خۆپێشاندانه‌دا هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی سه‌ر به په‌كه‌كه هه‌یه كه له‌ناو خۆپێشانده‌راندا په‌لاماری باره‌گا حزبی و حكوومییه‌كان ده‌ده‌ن و هه‌ر ئێستاش له شارۆچكه‌ی كفری په‌لاماری باره‌گاكانی حزبی و حكوومی دراوه، به‌ڵام ته‌نها باره‌گاكانی به‌ره‌ی توركمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان سووتێنراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.