Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:06

کریستیانۆ: خۆشحاڵین به‌بردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین نازناو

له‌ئێستادا گه‌راینه‌ته‌وه‌ ئاستی پێشوومان
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان یانه‌ی ریال مه‌درید توانی به‌ئه‌نجامی تاكه‌ گۆلێكی بێ وه‌ڵام له‌یانه‌ی گریمۆ بباته‌وه‌، به‌مه‌ش ئه‌و یانه‌یه‌ توانی له‌ماوه‌ی سالێك دا پێنجه‌مین نازناو ده‌سته‌به‌ر بكات.

 دوای به‌كۆتا هاتنی یاریه‌كه‌ش له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كریستیانۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاند ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌بردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین نازناو له‌ماوه‌ی ساڵێك.

هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ وتیشی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ حه‌زو ئومێدمان هه‌بووه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌.

له‌به‌شێكی قسه‌كانیدا ئه‌و یاریزانه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌جیهانی تۆپی پێ سه‌ركه‌وتن و شكست هه‌یه‌، راسته‌ ئاستمان گۆرانی به‌سه‌ر داهاتبوو، به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ده‌یلێن له‌ئێستادا گه‌راینه‌ته‌وه‌ ئاستی پێشوومان و ئه‌وه‌ی ده‌یبینن ئه‌وه‌ ریال مه‌دریده‌.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.