Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:35

فوئاد مه‌عسوم داوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌کات

بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری عێراق،رایده‌گه‌ێنێ، گرنگه‌ په‌له‌ بكرێت بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكرێن.

فوئاد مه‌ عسوم ، سه‌رۆك كۆماری عێراق،  له‌ میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ باڵیۆزی روسیای فیدراڵ له‌ عێراق رایگه‌یاند: گرنگه‌ په‌له‌ بكرێت بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكرێن ، كه‌ خزمه‌ت به‌ ئاسایشی وڵات و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشكه‌وتن ده‌كات.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كاتێك ئاماده‌ی گفتوگۆ كردنه‌ به‌ مه‌رجێك ده‌ستووری عێراق وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت، له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كیشدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ی دووپات كردۆته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی : رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.