Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:53

چوار کچی دیکەی ئێزدی رزگار کران

بە کەسوکاریان شاد بوونه‌وه‌
چوار کچی دیکەی ئێزدی رزگار کران
کوردستان TV
100%

بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش دەڵێ: ئەمڕۆ هه‌ینی 15/12/2017 توانرا چوار کچی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار بکرێن.

(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە بەردەوامی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعشدا، ئەمڕۆش توانرا چوار کچی دیکەی کوردی ئێزدی لە وڵاتی سووریا لە دەستی داعش رزگاربکرێن و بە کەسوکاریان شاد بکرێنەوە.

دەشڵێ، ئەو چوار کچە خەڵکی تل بەنات و کۆچۆ و گرزەرک و سنوونێی سەر بە قەزای شنگالن.

(حوسێن قایدی) ڕوونیشی کردەوە، رزگارکردنی ئەو چوار کچەی کوردی ئێزدی بە ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکانی کوردستان بووە، بۆیە ئێمەش زۆر سوپاسی ئەوان دەکەین و بەردەوامیش دەبین لە رزگاکردنی ئەوانەی لە دەستی داعشدا ماون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.