Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:11

دینداری زێباری: رەوشی خەڵکی خورماتوو کارەساتبارە و لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین

دینداری زێباری سەرۆكی كۆمیتەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان
کوردستان TV
100%


سەرۆكی كۆمیتەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان گوتی: كاری لیژنەی یۆنامی بە گرنگ و پێویست دەزانین، لە هەمانكاتدا داوا دەكەین كە دەرەنجامی كاری لیژنەكە راستەوخۆ دوای تەواو بوونی كارەكانی بۆ رای گشتی رابگەیەنرێت، چونكە رەوشی خەڵكی ئەو ناوچەیە كارەساتبارە و لە دۆخێكی زۆر سەختدا دەژین

لە راگەیەندراوێكدا دینداری زێباری سەرۆكی كۆمیتەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، پێشوازی لە راگەیاندراوەكەی یۆنامی دەكەین و رەوشی خەڵكی ناوچەكە زۆر نالەبارە و پێشێلكاری زۆریان بەرامبەر ئەنجامدراوە، دوور لە بنەما و پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ وەك كوشتن، رفاندن، سووتاندنی ماڵ و حاڵ و شوێنە بازرگانییەكانیان بەتایبەتی لە خورماتو".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو پێشێلكاریانەش بوونەتە هۆی ئاوارە و دەربەدەربوونی دەیان هەزار هاووڵاتی لە دانیشتووانی كورد و توركمانە سوننەكانی ناوچەی خورماتوو كە ناچار بوون بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان روو بكەنە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی، كە ئێستا لە رەوشێكی مرۆیی نالەباردان سەرباری ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم بەپێی توانای خۆیان یارمەتییان داون".

وتیشی، ناردنی تیمی یونامی و بڵاوكردنەوەی راپۆرت لەبارەی رەوشی خورماتووەوە كارێكی پێویست بوو.

دیندار زێباریگوتیشی: كاری لیژنەی یۆنامی بە گرنگ و پێویست دەزانین، لە هەمانكاتدا داوا دەكەین كە دەرەنجامی كاری لیژنەكە راستەوخۆ دوای تەواو بوونی كارەكانی بۆ رای گشتی رابگەیەنرێت، چونكە رەوشی خەڵكی ئەو ناوچەیە كارەساتبارە و لە دۆخێكی زۆر سەختدا دەژین، جگە لە ئاوارەبوونیان بەشێكی زۆریان ماڵ و حاڵی خۆیان لە دەستداوە تەنانەت خانووەكانیشیان سووتێنراوە، هەروەها پێویستە لایەنە نێودەوڵەتییەكان بە گشتی فشار بخەنە سەر حكومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی خەڵكی خورماتوو و ناوچەكانی دیكە و زامنی پاراستنی سەرو ماڵیان بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.