Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:25

یه‌که‌م پیشانگای خۆی کرده‌وه‌

به‌ ستایلی ئه‌بستراك كاری له‌سه‌ر تابلۆكانی كردووه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (دیاكۆ دادگه‌ر) له‌ گه‌له‌ری هونه‌ری جیهان یه‌كه‌م  پیشانگای تایبه‌تی خۆی له‌ ژێر ناوی "زامه‌كانم جێ ده‌هێڵم" له‌ 6 ئه‌م مانگه‌دا كرده‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات، كاره‌كانی نێو ئه‌و پیشانگایه‌ كه‌ 40 تابلۆ له‌ خۆ ده‌گرێت و نۆبه‌ره‌ی كاره‌كانی ئه‌ون و به‌ ستایلی ئه‌بستراك كاری له‌سه‌ر تابلۆكانی كردووه‌ ، هه‌موو تابلۆكانیشی له‌سه‌ر خه‌م و خه‌فه‌ت و ده‌رده‌كانه‌،زۆرترینیان بابه‌تی زیندووی ژیانی تاكی كورده‌ له‌ كۆمه‌ڵگا.

جێی باسه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ شێوه‌كاره‌( دیاكۆ فه‌یزی ) ناسراوه‌ به‌ دیاكۆ دادگه‌ر له‌ بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ساڵی 1985 چاوی به‌ دنیا هه‌ڵێناوه‌و ماوه‌ی 4 ساڵه‌ له‌ باشووری كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ 2 پیشانگای هاوبه‌ش به‌شداری كردووه‌ .

ئه‌و پیشانگایه‌ تا 13ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.