Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:35

به‌هۆی ئه‌نجامه‌خراپه‌کانی ‌دوورخرایه‌وه‌

له‌سه‌ر یاریگای خۆی دووچاری دۆڕاندن بویه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری پازده‌هه‌می خولی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند له‌سه‌ر یاریگای خۆی دووچاری دۆڕاندن بویه‌وه‌ به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤه‌یرده‌بریمن.

دوای به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش ده‌سته‌ی گارگێریس یانه‌كه‌ بریاریدا به‌دوورخستنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر پیته‌ر بۆش به‌هۆی ئه‌نجامه‌خراپه‌كانی.

 یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند له‌سێزده‌ یاری رابردووی ته‌نیا له‌یه‌ك یاری براوه‌بووه‌، بۆیه‌ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ بریاری ده‌ركردنی بۆ ئه‌و ڕهێنه‌ره‌ ده‌ركرد.

برۆسیا دۆرتمۆند له‌سه‌رجه‌م ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵ تا ئێستا له‌دوازده‌ یاری دۆرانی چه‌شتوه، ئه‌گه‌رچی پته‌ر بۆش له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی له‌وه‌رزی رابردوو توانی ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام دواتر ئه‌نجامه‌كانی رووله‌خراپی كرد‌‌.

هه‌روه‌ها برۆسیا دۆرتمۆند له‌م وه‌رزه‌دا له‌قۆناغی گرووپه‌كانی چامپۆنز لیگ دووركه‌ته‌وه‌ و نه‌یتواین گه‌یشتن به‌ قۆناغی شازده‌ به‌ده‌ست بێنێت.

له‌ئێستادشا ئه‌و یانه‌یه‌ به‌جیاوازی سێزده‌ خاڵ له‌دوای بایره‌ن میونشنی پێشه‌نگه‌وه‌یه‌، پێویسته‌ بوترێت بۆ شوێن گرتنه‌وه‌ی بۆش یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند پیته‌ر شتوگه‌ری ده‌ست نیشانكردوه‌ ڕابه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ بكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پیته‌ر شتوگه‌ر له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا خۆشحالی خۆی به‌وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ ده‌ربری و رایگه‌یاند من له‌یانه‌یه‌ك بوومه‌ چێژی زۆرم له‌و یانه‌یه‌ بینیوه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ خۆم و تیمی یاوه‌رم تا توانا جیاوازه‌كانی خۆمان بسه‌لمێنن. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.