Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:30

تیروپشکه‌که‌ له‌ سویسرا ئه‌نجامده‌درێت

زۆرترین یانەكانی ئەو نازناوەیان بەدەست هێناوە لەوڵاتی ئیسپانیا و ئەینگلتەرا و ئیتالیا و ئەڵمانیان
کوردستان TV
100%


ڕۆژی دووشەممە لەمەراسیمێكی تایبەتدا لەبارەگای یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەوڵاتی سویسرا تیروپشكی یاریەكانی قۆناغی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت.

ئەگەر چاوێك بە و یانانە بخشێنینەوە ئەوا بۆمان روون دەبێتەوە كە زۆرترین یانەكانی ئەو نازناوەیان بەدەست هێناوە لەوڵاتی ئیسپانیا و ئەینگلتەرا و ئیتالیا و ئەڵمانیان.

بەدرێژایی مێژووی ئەو پاڵەوانیەتیە كە شەست و دوو جار بەرێوەچووە هەردوو جەمسەری ئیسپانیا یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردوو و  یانەی بەرشلۆنە توانیویانە بۆ 17 جار ببنە براوەی ئەو نازناوە.

هەرچی یانەكانی ئینگلتەرایە ئەوا هەریەك لە لیڤەرپول و مانچستەر یونایتد و چێلسی و نۆتنگام فۆرست و ئەستۆن ڤیلا توانیویانە بۆ 11 جار لەمێژوو ئەو دەستكەوتە بۆ وڵاتەكەیان ببەنەوە.

سەبارەت بەیانە ئیتالیەكانیش ئەوا میلان و یۆڤنتۆس و ئەنتەر توانیویانە بۆ 10 جار لەمێژوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەنە بەشی خۆیان, دوابەدوای ئیتالیا یانەكانی ئەڵمانیا دێن كە هەریەك لە بایەر میونشن و برۆسیا دۆرتمۆند و هامبۆرگن ئەوا ئەمانیش بۆ 7 جار توانیویانە ئەو دەستكەوتە مێژوویە بكەنە بەشی ئەڵمانیا.

هەر سەبارەت بەو دەستكەوتە ئەوا هۆلەنداش بێ بەش نەبووە لەبەدەست هێنانی ئەو نازناوە بەتایبەت كە سەردەمانێك هۆلەندا پێگەیەكی سەرەكی پێگەیاندنی ئەستێرەكان بووە, یانەكانی ئەیاكس و ئایندهۆڤن و رۆتردام بەدرێژایی مێژوو بۆ 6 جار ئەو نازناوەیان كردۆتە بەشی وڵاتەكەیان و هەردوو یانەی بەنفیكا و پۆرتۆش لەولاتی پورتوگال توانیویانە بۆ 4 جار نازناوەكە بەرز بكەنەوە.

جگە لەیانەی ئەو وڵاتانەی باسكران ئەوا چەند یانەیەكی دیكەی وڵاتان هەیە كە بۆ تەنیا جارێك براوەی نازناوی پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناسراو بەچامیۆنز لیگ بوونە ئەمیش یانەكانی مارسیلیای فەرەنسی و سەلتیكی سكۆتلەند و ستیوا بۆخارستی رۆمانی و سرڤینا زڤیدای سربیە. 

بۆیە دەتوانین بلێن بەدرێژایی مێژوو ئەوەی تێبینی كراوە نازناوەكە زیاتر بەر وڵاتانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا و ئیتالیا  و ئەڵمانیا كەوتوون, بەڵام لەوانەش پشكی شێر بەر ئیسپانیا كەوتووە لەرێی هەردوو یانە ناسراو و بەناوبانگەكەی.

  بۆ وەرزی ئەمساڵیش ئەوەی تێبینی كراوە لەنێو ریزی 16 یانەی قۆناغەكە 5 یانەی ناسراوی ئینگلیزی لەركابەریەكە ماون, ئایا ئەو یانە ئینگلیزیانە دەتواننن كۆی دەستكەوتی وڵاتەكەیان بۆ 12 جار لەمێژوو بەرز بكەنەوە, یانیش ئیسپانیا لەرێی هەردوو جەمسەرەكەیەوە بالا دەستی خۆی بەبەردەوامی دەسەپێنێت.

لەگەڵ ئەوانەی باسكران, نابێ یانەكانی ئەڵمانیا و ئیالیا بەكەم وەربگرین لەو ركابەریە گەورانە, چونكە ئەوان هەمیشە لەبۆنە گەورەكان بەدیار كەوتوون و پێگەی خۆیان دەرخستووە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.