خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه شه‌ست و سێیه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی یانه نایابه‌كانی ئه‌وروپایه‌و ساڵانه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا رێك ده‌خرێت.
ئه‌وه بیست‌و شه‌شه‌مین پاڵه‌وانیه‌تیه له‌وه‌ته‌ی ناوی له‌جامی یانه ئه‌وروپیه‌كان بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا گۆراوه.
یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی دووهه‌زارو حه‌ڤده دووهه‌زارو هه‌ژده له‌یاریگای ئێن ئێس كی ئۆلۆمپیسكی له كییڤی پایته‌ختی ئۆكراینا به‌رێوه‌ده‌چێت.
براوه‌ی ئه‌و نازناوه وه‌ك نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شداری جامی جیهانی یانه‌كان بۆ ساڵی 2018 ده‌كات كه له‌وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها براوه‌ی ئه‌و نازناوه مافی یاریكردنی هه‌یه له‌جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر براوه‌ی نازناوی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپا لیگ.
دوای به‌رێوه‌چوونی قۆناغی گرووپه‌كان ، 16 تیپ له‌كۆی هه‌شت گرووپه‌كه گهیشتیانیان به‌قۆناغی 16 یه‌كلابویه‌وه كه ئه‌مانیش پێنج یانه‌ی ئینگلیزین ( مان یونایتد – مان ستی – لیڤه‌رپول – تۆتنهام – چێلسی) هه‌روه‌ها سێی یانه‌ی ئیسپانی ( ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو – برشلۆنه سڤیلیا) له‌گه‌ڵ دوو نوێنه‌ری ئیتالیا ئه‌مانیش یانه‌كانی یۆڤنتۆس و رۆمایه.
هه‌روه‌ها تاكه یانه‌ی فه‌ره‌نسا پاریس سان جێرمان و لهئهڵمانیش بۆ ئه‌مساڵ ته‌نیا بایره‌ن میونشن گه‌یشته ئه‌و قۆناغه له‌گه‌ڵ تاكه یانه‌ی توركیا یانه‌ی به‌شكتاش و تاكه یانه‌ی پورتوگال یانه‌ی پۆرتۆ و تاكه یانه‌ی سویسرا یانه‌ی بازل .
دواین یانه‌ش یانه‌ی شاختاری ئۆكراینیه, تابهكۆتا هاتنی ئه‌و قۆناغه 96 یاری به‌رێوه‌چووه كه تیایدا 306گۆڵ تۆماركراوه ئه‌میش به‌واتا 3.19 گۆڵ بۆ هه‌ر یاریه‌ك.
ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و یانه‌ی ریال مه‌درید و خاوه‌ن خه‌ڵاتی بالۆن دۆر بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ كریتسانۆ رۆناڵدۆ به‌تۆماركردنی 9 گۆڵ تا ئێستا گۆلكاری پاڵهوانیهتیهكهیه.
یاریه‌كانی چوونی قۆناغی شازده له رۆژانی 13 و 14 و 20 و 21 ی شوبات به‌رێوه‌ده‌چێت ، هه‌رچی یاری گه‌رانه‌وه‌یه ئه‌وا له رۆژانی 6و 7 و 13 و 14ی ئادار به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌قۆناغی 16 تیپه‌كانی یه‌ك وڵات به‌ریه‌ك ناكه‌ون و هه‌روه‌ها دوو یانه‌ى یه‌ك گروپ به‌رامبه‌ر یه‌ك یاری ناكه‌ن, به‌ڵام له قۆناغی دواتر ئه‌وا به‌پێی سیسته‌می پاڵهوانیهكه ئاساییه دوو یانه‌ی یه‌ك وڵات به‌ر یه‌كتر بكه‌ون, كه ئه‌میش ره‌نگه بۆ ئینگلیزیه‌كان كێشه دروست بكات كه له‌مساڵدا زۆرترین تیپیان گه‌یشتۆته قۆناغی 16 كه پێنج یانه‌ن.
تیروپشكی قۆناغی 8 ئه‌وا له‌رێكه‌وتی 16 ئادار له نیۆنی وڵاتی سویسرا كه باره‌گای سه‌ره‌كی یوفایه ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.