Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:44

مه‌لا به‌ختیار: رێبازی مام به‌ ته‌که‌تول‌و هه‌لپه‌رستی و گه‌نده‌ڵی ناپارێزرێت

ده‌بێت كۆنگره‌یه‌كی دوور له‌ پیلانگێڕی ببه‌ستین‌
کوردستان TV
#7
100%

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، رایده‌گه‌ێنێ، رێبازی مام به‌ ته‌كه‌تول‌و هه‌لپه‌رستی و گه‌نده‌ڵی ناپارێزرێت و ده‌بێت كۆنگره‌یه‌كی ته‌ندروست، دوور له‌ پیلانگێڕی ببه‌ستین‌و پێكهاته‌‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردنی یه‌كێتی بگۆڕین.

به‌ پێی هه‌واڵێكی چاودێر نیوز، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ده‌ڤه‌ری رانیه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ یه‌كێتی نین كه‌ له‌ خۆشییه‌كان له‌گه‌ڵی بینین‌و له‌ قۆناغێكی سه‌خت‌و ناخۆش به‌جێی بهێڵین، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو تێكۆشه‌ره‌كان پابه‌ندی حزبه‌كه‌ی، رێبازی رابه‌ره‌كه‌ی كه‌ جه‌نابی مام جه‌لاله‌ بن‌و به‌رگه‌ی كێشمه‌كێش، ناخۆشییه‌كانیش بگرێت.

راشیگه‌یاند: هه‌ندێك به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێت كێشه‌ بۆ یه‌كێتی سه‌ركرده‌كانی دروست بكه‌ن‌و تۆمه‌تی ناڕه‌وا ده‌ده‌ن پاڵ تێكۆشه‌ره‌كانی، ئه‌مڕۆ بۆ من‌و حاكم قادر درۆیان بڵاوكردۆته‌وه‌ گوایه‌ داوای په‌ناهه‌نده‌یمان كردووه‌، من هیچ كاتێك بڕوام به‌وه‌ نه‌بووه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌نفاله‌كانیشدا، كوردستان جێبهێڵم‌ و بچم له‌ ئه‌مریكاو ئه‌وروپا بژیم.

گوتیشی: رێبازی مام به‌ ته‌كه‌تول‌و هه‌لپه‌رستی و گه‌نده‌ڵی ناپارێزرێت و ده‌بێت كۆنگره‌یه‌كی ته‌ندروست، دوور له‌ پیلانگێڕی ببه‌ستین‌و پێكهاته‌‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردنی یه‌كێتی بگۆڕین.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.