Erbil 11°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 11:15

5 به‌رزترین کاری ئه‌ندازیاری که‌ مرۆڤ دروستى کردوون

گۆڕى هه‌ره‌مى گیزه‌ به‌ گه‌وره‌ترین و به‌رزترین گۆڕ داده‌نرێت
5 به‌رزترین كاری ئه‌ندازیاری كه‌ مرۆڤ دروستى كردوون
کوردستان TV
100%

له‌ زۆر شوێن به‌ ده‌ستی مرۆڤ كاری ئه‌ندازیاری دروست كراون كه‌ به‌ به‌رزترین كاری ئه‌ندزیاری به‌ ده‌ستی مرۆڤ ناسراون، ئێمه‌ لێره‌ ته‌نها ئاماژه‌ به‌ 5 له‌و كارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دروست كراون و به‌رزترینن:

 

تاقیگه‌ى ناسا، یه‌كێكه‌ له‌و كاره‌ به‌رزانه‌ى كه‌ مرۆڤ دروستى كردووه‌ و به‌رزیه‌كه‌ى 160.3 مه‌تره‌ و به‌ به‌رزترین تاقیگه‌ى جیهان داده‌نرێت، ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ هێنده‌ به‌رزه‌ پێویستى به‌ ساردكه‌ره‌وه‌ى تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ور دروست نه‌بێت له‌سه‌ر تاقیگه‌كه‌یان و بتوانن كاره‌كه‌یان راپه‌ڕێنن، باڵه‌خانه‌ى ناسا له‌ ساڵى 1966 ته‌واو بووه‌ و له‌ شارى فلوریداى ئه‌مریكا بونیاد نراوه‌ .

تاقیگه‌ى ناسا

 

هه‌ره‌مى گیزه‌، گۆڕى هه‌ره‌مى گیزه‌ به‌ گه‌وره‌ترین و به‌رزترین گۆڕ داده‌نرێت و یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین ئاسه‌وار له‌ جیهان هه‌ره‌مى گیزه‌ به‌رزیكه‌ى 138.68 مه‌تره‌. 
 

هه‌ره‌مى گیزه‌

 

كڵێساى ئۆڵم مینیسه‌ر، به‌رزترین كه‌نیسه‌یه‌ له‌ جیهاندا و ده‌كه‌وێته‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیا و به‌رزییه‌كه‌ى 161.1 مه‌تره‌.

كڵێساى ئۆڵم مینیسه‌ر

 

پردى میلۆ، به‌ به‌رزترین پرد داده‌نرێت له‌ جیهاندا كه‌ به‌رزییه‌كه‌ى 277 مه‌تره‌ و به‌ درێژایى رووبارى تارن درێژ ده‌بێته‌وه‌ له‌ وڵاتى فه‌رنسا. 

ئه‌م پرده‌ له‌ ساڵى 2001 ده‌ست به‌ بیناى ئه‌م پرده‌ كرا و له‌ ساڵى 2014 ته‌واوبووه‌ و به‌ كێبلى گه‌وره‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و راگیراوه‌ و بڕى 400 ملیۆن یۆرۆى تێچووه‌.

پردى میلۆ
پردى میلۆ

 

به‌رزترین خاچ له‌ جیهاندا خاچى سانتا كرۆز دى لۆس كایدۆسه‌، ئه‌م خاچه‌ له‌ وڵاتى ئیسپانیایه‌ و به‌رزییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 152.4 مه‌تر و 18 ساڵى خایاند تا ته‌واو بوو.
 

خاچى سانتا كرۆز دى لۆس كایدۆسه‌

 

به‌رزترین و خێراترین یارى رێڕه‌وى مه‌رگ له‌ جیهاندا له‌ ئه‌مریكایه‌ و له‌ شارى نیوجێرسى یه‌ و ئه‌م یارییه‌ به‌رزیكه‌ى 138.98 مه‌تره‌ و 206 كیلۆ مه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا و تواناى 1400 نه‌فه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت .
 

یارى رێڕه‌وى مه‌رگ

 

 

وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.