Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:54

پارێزگاری هه‌ولێر هه‌موو پشتیوانییه‌کی خۆی بۆ پارێزگاری تازه‌ی سلێمانی ده‌ربڕی

پارێزگاری تازه‌ی شاری سلێمانی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری كرد
کوردستان TV
100%

پارێزگاری تازه‌ی شاری سلێمانی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری كرد و پارێزگاری هه‌ولێریش هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ پارێزگاری تازه‌ی سلێمانی ده‌ربڕی.

دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌ردانی دیوانی پارێزگای هه‌ولێری كرد له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگار پێشوازی لێ كرا .

 له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق و گرنگترین ئاسته‌نگ و گرفته‌كانی به‌رده‌م حكومه‌ت و كێشه‌و ئارێشه‌كانی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌رێم كرا . ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كرا كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ ڕاگوزه‌ره‌ و تێده‌په‌ڕێت و ده‌خوازرێت هه‌موو لا وه‌كو یه‌ك تیم به‌ گیانی نیشتیمانپه‌روه‌ری و به‌رپرسیارێتی به‌ره‌نگاریی كێشه‌كان ببنه‌وه‌ ، بارودۆخی هه‌ریئَمی كوردستان به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئاسوده‌گی ببرێت و كارو خزمه‌ته‌كان به‌ره‌و پێشتر ببرێت .

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ پارێزگاری تازه‌ی سلێمانی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند : كوردستان ووڵاتی هه‌موومانه‌و پێكه‌وه‌ ئاوه‌دانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

له‌به‌رامبه‌ریشدا پارێزگاری تازه‌ی سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو پارێزگاره‌كانی كوردستان پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌بێت ، پێویسته‌ ئه‌زموونی هه‌ر لایه‌ك ببێته‌ سود بۆ لایه‌كی تر .

داڕشتنه‌وه‌ی : رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.