سوپای ئیسرائیل به هاوكاری له‌گه‌ڵ سوپای قوبرسی رومی مانۆڕێكی تایبه‌تی سه‌ربازی له‌و وڵاته، ده‌ست پێكردووه.
ماڵپه‌ڕی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندووه: هێزه‌كانی ئاسمانی و وشكانی سوپای ئیسرائیل له‌م مانۆڕه‌دا، به‌شدارن كه پێشتر پلانی بۆ دانراوه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ده‌شڵێ: ئامانج له‌م مانۆڕه، پاراستنی توانای هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل و ئاماده‌كارییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی له‌ناكاو.
ئه‌مه دووه‌م مانۆڕه كه له نێوان سوپای ئیسرائیل و سوپای قوبرسی روومی ئه‌نجام ده‌درێت كه یه‌كه‌م مانۆڕ له نێوان ئه‌و دوو هێزه له مانگی حوه‌زیرانی رابردوودا، ئه‌نجامدرابوو.
ئاماده‌كردنی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.