لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە نێوان ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەئكید لە سەر چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرایەوە كە پێویستە دانوستانەكان دەستپێبكات و رێز لە دەستوور و یەكپارچەیی خاكی عێراق بگیرێت .
دوای ئەوەی دوێنێ ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە میانەی كۆبوونەوەی لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەئكیدی لە جەنگی دژ بە تیرۆر كردەوە و سەرۆكی فەرەنسا جەختی كردەوە كە لە گەڵ حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی كردووە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی میلیشیاكان بە حشدی شەعبیەوە .
لەلایەن خۆیەوە نوری مالكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رەخنەی ئاراستەی سەرۆكی فەرەنسا كرد بەوەی دەست لە كاروباری عێراق وەردەدات بەوەی داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەكات.
مالكی رایگەیاند ، دەستووری فەرەنسی باس لە دەستتێوەرنەدان لە كاروباری وڵاتانی دیكەی جیهان دەكات ، كەچی جێگەی سەرسورمانە ماكرۆن دەست لەكاروباری ناوەخۆی عێراق وەردەدات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەزگایەكی فەرمی یاسایی دەكات ئەویش دەستەی حشدی شەعبیە . روونیشیكردەوە كە ئەو هەڵوێستەی فەرەنسا بە توندی رەتدەكەینەوە بەوەی پەیوەستە بەسەروەری عێراق و دژی دەستووری فەرەنساشە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.