هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " لانه شه‌مس " له دایك و باوكێكی كورد له وڵاتی سوید له دایك بووه و ماوه‌ی 5 ساڵه به زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌چڕێت.
لانه له ساڵ (2012) ه‌وه ده‌ستی به گۆرانی گوتن كردوو ه‌و له ئێستادا خاوه‌نی سێ گۆرانی و یه‌ك كلیپه كه هه‌ر هه‌موویان به زمانی ئینگلیزین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وڵاتی سوید ژیاوه و كوردیه‌كی باش نازانێت له به‌رنامه‌شیدا نیه گۆرانی به زمانی كوردی بڵێت .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ئێستادا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ تۆماركردنی چه‌ند گۆرانییه‌كی تازه به زمانی ئینگلیزی بۆ ساڵی نوێ ،كه سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی له ڕووی شیعر و ئاوازه‌وه "ره‌نج شه‌مس" ی برای هاوكاری ده‌كات .
دوایین به‌رهه‌می ناوبراو گۆرانییه‌كه له ژێر ناوی( At the Crossroads)كه باس له ڕێگای ژیان ده‌كات و له وڵاتی ئیسپانیا كاری كلیپی بۆ ئه‌نجامداوه .
جێی باسه،لانه شه‌مس له ساڵی 1990 له وڵاتی سوید له دایك بووه و ئێستاش له‌و وڵاته له گه‌ڵ خیزانه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.