دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی فه‌ره‌نسا و شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان له كۆشكی ئێلیزێ پرێس كۆنفرانسێك بۆ هه‌ریه‌ك له ئیمانۆیل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سازكرا.
سه‌ره‌تا ئیمانۆیل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی: دۆستایه‌تی مێژوویی له نێوان گه‌لی فه‌ره‌نساو گه‌لی كورد هه‌یه‌و فه‌ره‌نسا سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات لهبهرامبهرحهواندنهوهی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه روویان هه‌رێمی كوردستان كردووه.
هه‌روه‌ها ماكرون پشتگیری فه‌ره‌نسای بۆ كورد دووپات كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: كورد و پێشمه‌رگه رۆڵێكی گرنگیان له رووبوونه‌وه‌ی شه‌ری تیرۆر هه‌بووه و پێشمه‌رگه‌ش توانیویه‌تی ئازایه‌تیه‌كی بێ وێنه تۆمار بكات و ببێته جێگای شانازی بۆ عێراق و كوردستان.
هه‌روه‌ها گووتی: له كۆبوونه‌وه‌كه باسی ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمان كرد كه له‌دوایی 25ی ئه‌یلول روویدا و دووپاتم كرده‌وه كه ئێمه رێز له مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌گرین و گرنگی بهدووشت ده‌ده‌ین وه‌ك پابه‌ندبوون به ده‌ستووری عێراق و ده‌ستوو به‌هه‌موو خاڵه‌كانییه‌وه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت ، به‌رده‌وامیش ده‌بین له به‌دیهینانی دیالۆگی نیشتمانی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ عه‌بادی باسم كردووه كه میلیشیاكان له عێراق نه‌مێنن و داهاتی عێراق به یه‌كسانی دابه‌شبكرێت و ده‌بێ مادده‌ی 140 له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان جێبه‌جێ بكرێت ، هه‌روه‌ها مافی هه‌موو پێكهاته‌كان له نێو عێراقێكی فیدراڵ بدرێت و له‌ناویشیاندا ده‌بێ مافه‌كانی كورد پارێزراو بن .
هه‌روه‌ها ماكرون جه‌ختیشیكرده‌وه كه كوردستانی به‌هێز ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا و كورد رۆڵێكی گرنگی بینیوه له دابینكردنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه.
راشیگه‌یاند: ئه‌و دووگه‌نجه سه‌ركرده‌یه كه به‌مه‌به‌ستی له( نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی)بوو، كه خۆیان یهكرێزو یه‌ك ده‌نگ كردووه‌و ئه‌مه خۆی له خۆیدا ئاماژه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد، په‌یامیشم بۆ عه‌بادی ئه‌وه‌یه كه مافه‌كانی كورد له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات.
دواتر نێچیرڤان بارزانی سوپاسی حكومه‌تی فه‌ره‌نسای كرد و جه‌ختی له په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان گه‌لی فه‌ره‌نساو گه‌لی كورد كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه فه‌ره‌نسا ده‌توانێ رۆڵێكی كاریگه‌ر ببینی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان كورد و به‌غدا.
هه‌روه‌ها گوتیشی : پابه‌ندین به عێراقێكی یه‌كگرتووی فیدرال و كێشه‌كانمان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌ر له چوارچێوه‌ی ده‌ستووریشدا پابه‌ندین هاوكاری حكومه‌تی عێراق بكه‌ین له خاڵه سنوورییه‌كان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رایفراندۆمیش نێچیرڤان بارزانی گوتی: له دوای 25ی ئه‌یلول ئێمه له قۆناغێكی نوێداین و سه‌باره‌ت به بریاری دادگای فیدرالیش پێشتریش رامانگه‌یاندووه كه ئێمه رێز له بریاری دادگای فیدرال ده‌گرین.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.