Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:57

 رۆمانی "دۆنی ئارام" بڵاوکراییه‌وه‌

سنووری زه‌مانی خۆی به‌زاندووه‌و ته‌ڕو تازه‌یی ئیستاتیكی خۆی پاراستووه‌
romane -Airim
کوردستان TV
100%

رۆمانی "دۆنی ئارام" له‌ نووسینی نووسه‌ری روسی"میخائیل شۆلۆخۆف"ه‌ وه‌رگێرانی نووسه‌ر گه‌وره‌ی كورد"حه‌مه‌كه‌ریم هه‌ورامی"یه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م رۆمانه‌ به‌ر له‌ هه‌شتاو هه‌شت ساڵ نووسراوه‌و تازه‌ ده‌كرێت به‌ كوردی، به‌ڵام هه‌ر وه‌كو وه‌رگێر ده‌ڵێت: وه‌كو هه‌ر شاكارێكی هونه‌ریی ڕه‌سه‌ن، سنووری زه‌مانی خۆی به‌زاندووه‌و ته‌ڕو تازه‌یی ئیستاتیكی خۆی پاراستووه‌.

به‌ كورتی وكرمانجی ئه‌م ڕۆمانه‌ بریتییه‌ له‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی قووڵی ته‌بیعه‌تی به‌شه‌ر، خوێندنه‌وه‌یه‌كی هونه‌ریانه‌ی مجێزی مرۆڤ، كه‌شفكردنی نهێنی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.ده‌قێكه‌ بوونێكی به‌شه‌ری هێنده‌ زندووی له‌ خۆگرتووه‌، ژیانی لێوه‌ هه‌ڵده‌قووڵێت.

 رۆمانی "دۆنی ئارام" ده‌قێكه‌ هێنده‌ هه‌ستیاره‌، نایه‌ته‌ گێڕانه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌م سووكه‌ پێشه‌كییه‌، هه‌رگیز ناكاته‌ ئه‌لته‌رناتیفی ده‌قه‌كه‌و پێویسته‌ خوێنه‌ر به‌ خۆی بیخوێنێته‌وه‌و به‌ ڕۆح ده‌گه‌ڵیدا بژی و پێشوه‌خته‌ خۆی به‌وه‌ بارگاوی كردبێت كه‌ خوێندنه‌وه‌ش هونه‌ره‌ ، هونه‌ری كه‌شفكارییه‌، هونه‌ری گه‌ڕانه‌ به‌ دووی كه‌شفكردن و موناقه‌شه‌ی ئه‌زموونێكی ئیستاتیكی باڵادا، گه‌ڕانه‌ به‌ دووی له‌زه‌تێكی ئیستاتیكیدا.

وه‌رگێر ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ كارێكه‌و كردوومه‌، هانده‌ری سه‌ره‌كیم زه‌رووره‌تی بوونی بوو له‌ كتێبخانه‌ی كوردیدا، ئه‌و كاره‌یه‌ كه‌ توانیومه‌ بیكه‌م، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ویستوومه‌، بۆیه‌ منه‌ت به‌سه‌ركه‌سدا ناكه‌م، به‌ ته‌مای ستایش و ده‌ستخۆشیش نیم، به‌ڵام به‌ هومێدم به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ری منداڵانه‌ نه‌درێم.

شایانی باسه‌ رۆمانی "دۆنی ئارام" له‌ لایه‌ن كتێبخانه‌ی غه‌زه‌لنوسه‌وه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.