Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:14

له‌سه‌ر لادانى وته‌بێژه‌وه‌، کێشه‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان میلیشیاکانى حه‌شدى شه‌عبی

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

میلیشیاى "كه‌تیبه‌كانى سه‌ید شوهه‌دا"  هێرشی كرده‌ سه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا تۆمه‌تى خیانه‌تكردن ده‌داته‌ پاڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌.

میلیشیاى "كه‌تیبه‌كانى سه‌ید شوهه‌دا" له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ده‌ریكردووه‌، له‌باره‌ى لادانى په‌رله‌مانتار "ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی" له‌ پۆستى گوته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى، ڕای گه‌یاندووه‌" نكۆڵیكردن له‌ كاره‌كانى ئه‌سه‌دى، یه‌كه‌م جار نییه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تى دژ به‌ حه‌شدى شه‌عبى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نیگه‌رانى كردووین ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ى ئه‌سه‌دی له‌به‌رچاو نه‌گیرێت".

جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ڕه‌فتارى لادانى ئه‌سه‌دی له‌ گوته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى، وایكرد پێشتر ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌.

وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه‌: "ئه‌سه‌دی ده‌یزانى ئه‌وانه‌ى ئالووده‌ى كورسى و به‌كرێگرته‌یین، ڕۆژێك دێت خیانه‌تى لێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ قه‌رزێكى كۆنه‌ و له‌سه‌ره‌تاى مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌، كاتێك قابیل به‌ خه‌نجه‌رێك سووپاسی هابیلی كرد، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى.

پێشتر له‌ نووسراوێكدا، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ڕایگه‌یاندبوو، كه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، له‌ پۆستى گوته‌بێژى فه‌رمى حه‌شد لادراوه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆى نییه‌ به‌و ناوه‌وه‌ لێدوان بدات.

لاى خۆیه‌وه‌، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، پێش دزه‌پێكردنى نووسراوه‌كه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى میلیشیكانى حه‌شدى شه‌عبی، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندبوو.

دوێنێ وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌ لێدوانێكیشدا هۆكاری وازهێنانی له‌و پۆسته‌ ئاشكرا ده‌كات‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ لێدوانێكیدا بۆ "سومرییه‌ نیوز" رایگه‌یاند: دوای سێ ساڵ له‌ قبوڵکردنی ئه‌رکی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، ئێستا له‌م کاره‌ ده‌ست هه‌ڵده‌گرم.

وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی وتیشی:‌ له‌مه‌و‌دوا بۆچوونه‌کانی نابێته‌ بۆچوونی فه‌رمیی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵكو لێدوانی تاکه‌که‌سی خۆی ده‌بن له‌ سه‌ر ڕووداوه‌کان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.