Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:19

هێزێکی گه‌وره‌ی ئه‌مریکی گه‌یشتنه‌ شاری که‌رکوک

هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكی سووك و قورسییان پێیه‌
کوردستان TV
#7 #9
100%

شه‌وی رابردوو هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی به‌ چه‌كی سووك و قورسه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ناو شاری كه‌ركوك و تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و هێزه‌ به‌ ته‌واوه‌تی نه‌زاندراوه‌.

محه‌مه‌د عوسمان ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ ماڵپه‌ری عه‌ین ئه‌لعێراق نیوزی راگه‌یاندووه‌: شه‌وی رابردوو هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتوونه‌ته‌ شاری كه‌ركوك، كه‌ مه‌زنه‌ده‌ ده‌كرێت به‌سه‌دان چه‌كدار بن و به‌ ته‌واوه‌تی ژماره‌ی هێزه‌كه‌ نازانین.

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ ، كه‌ ئه‌و هێزه‌ به‌شێك ده‌بێ له‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان و كوردیش تیایدا به‌شداره‌و چاودێری بارودۆخی شاری كه‌ركوك ده‌كات.

گوتیشی: ئه‌و هێزه‌ ئه‌مریكییه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ شاری كه‌ركوك هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكی سووك و قورسیان پێیه‌ و هاتنشییان  بۆ شاری كه‌ركوك به‌ ره‌زامه‌ندی به‌غدا بووه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بێ ئاكایی خۆی له‌ باره‌ی هاتنی ئه‌و هێزه‌ ئه‌مركییه‌ بۆ شاری كه‌ركوك ده‌ربڕیوه‌، چونكه‌ به‌ گوته‌ی ئه‌وان هاتنی ئه‌و هێزه‌ په‌یوه‌ندی به‌ حكومه‌تی به‌غداوه‌ هه‌یه‌.

وه‌رگێڕانی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.