دوێنێ شهو لە شوقەکانی ناورۆ سیتی لە کۆمەڵگای تەناهی دهۆک، کچێکی تەمەن 14 ساڵ سەری بەر دەرگای ئەسانسۆر ( مەسعەد) دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.
پهیامنێری دهزگای سهتهلایتی كوردستان رایگهیاند: شهوی پێنجشهممه 23-11-2017 له شوقهكانی ناورۆ سیتی لە کۆمەڵگای تەناهی كچێكی 14 ساڵ سەری کەوتووەتە بەر دەرگای ئەسانسۆر و بەهۆیەوە سەری لە لاشەی جیابووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
دوای رووداوهكه تەرمی کچەکە بۆ پزیشکی دادی دهۆک گواستراوەتەوە و بەپێی ماددەی 411ـی یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.