Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:09

حه‌فتاو سێ که‌س له‌گۆڕێکى دیکه‌ى به‌کۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ 

دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

دواى نزیكه‌ى سێ ساڵ حه‌فتاو سێ كه‌سى دیكه‌ى له‌ وونبوانى شنگال له‌ گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ  ئاشكرا ده‌كرێن، به‌م گۆڕه‌وه‌ ژماره‌ى سه‌رجه‌م گۆڕه‌كان ده‌بێته‌ سی و نۆ گۆرى به‌كۆمه‌ڵ.

ئه‌مڕ ۆ له‌نوێترین گه‌ڕانى و به‌دواداچوون بۆ ونبوان و قوربانییه‌كانى كوردانى ئێزیدى به‌ده‌ستى داعش ،گۆڕێكى دیكه‌ى به‌كۆمه‌ڵ له‌ نزیك گوندى ره‌موس له‌ دوورى پێنج كیلۆمه‌ ترى باشورى شنگال دۆزرایه‌وه‌.


مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له‌وباریه‌وه‌ به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: ئه‌مرۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ گۆرێكى دیكه‌ى به‌كۆمه‌ڵیان له‌ گوندى ره‌موس كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشورى شنگال دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان كوردى ئێزیدین 
جه‌ختیشى له‌وه‌كرده‌وه‌ دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌ له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه‌ ده‌ریخستوه‌ كه‌  قوربانییه‌كان سه‌رجه‌میان كوردى ئێزیدین، له‌ ژن و منداڵ و پیاو پێكهاتوون له‌ ته‌مه‌نى جیاجیا وه‌ 6 منداڵیان له‌ خوار حه‌فت ساڵی دان و بیست و سێ ژن و سێزده‌ پیاو و به‌شێكیشیان ناسنامه‌و ره‌گه‌زیان نادیاره‌و به‌هۆى نه‌بوونى هیچ ئاماژه‌یه‌ك و نه‌بوونى دیكیۆمێنتى پێویست .


خه‌لیل گوتیشى: به‌و گۆڕه‌وه‌ ژماره‌ى گۆڕكان ده‌بێته‌ سی و نۆ گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ كه‌ تا ئێستا له‌ شوێنه‌كان ماونه‌ته‌وه‌ ده‌رنه‌هێندراون هیچ لایه‌نێكى عێراقى و كوردستانى هه‌وڵى ئه‌وه‌یان نه‌داوه‌ گۆڕستانێكى تایبه‌ت به‌قوربانیانى كوردى ئێزیدى ده‌ستى داعش دروست بكه‌ن، وه‌ تا ئێستاش به‌سه‌دان كه‌س له‌ كچ و ژن و پیاو و منداڵانى كوردى ئێزدى به‌ ونبویى ماونه‌ته‌وه‌ كه‌س هه‌واڵیان نازانێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.