Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 17:21

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌ک تۆمه‌تباری دزیکردنی راگه‌یاند

له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزی جۆراوجۆر ده‌ستگیركران.

له‌وانه‌ .. هه‌شت تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه‌ دزییان له‌چه‌ند ماڵێك ئه‌نجامداوه‌، باندێكی پێنج كه‌سی ده‌ستگیركراون كه‌ حه‌وت دوكانیان له‌ناو شاری سلێمانی بڕیوه‌و چوار كێشه‌ی دزینی ئاژه‌ڵیشیان هه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی شار، دووتۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه‌ كه‌لوپه‌لی بیناسازییان دزیوه‌، دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه‌ كه‌ گیرفانی هاوڵاتیانیان بریوه‌، سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه‌ هه‌ستاون به‌ دزینی ئوتومبێبێل و ماتۆڕسكیل، تۆمه‌تبارێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ بڕی ٣٣٠ هه‌زار دۆلار ی دزیوه‌، دواتر پاره‌كه‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ سكاڵاكار، چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون له‌سه‌ر فێڵكردن ، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌ به‌ ماده‌ی ١٤ ی مخدرات، شه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه‌ هه‌ستاون به‌ دزینی مۆبایل و له‌چه‌ند كێشه‌یه‌كی جیاوازدا.

ئاماده‌كردن: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.